لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر لوبنان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان سەرباز بوو و لانیکەم ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
سوپای لوبنان لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر باشووری رۆژئاوای لوبنان سەربازێکی سوپای لوبنان کوژراوە و ١٨ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
سوپای لوبنان باسی لەوە کرد کە رەوشی هەنێک لە بریندارەکانی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی گرانە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، هێرشەکە بە تۆپهاوێژ بۆ سەر بنکەیەکی پشکنینی سوپای لوبنان ئەنجام دراوە و سەربازەکان بریندار بوونەتەوە و لە کۆگایەکی بنکەکە ئاگر دەرکەوتووە.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر خانوویێک لە شارۆچکەی مەشغارا لانیکەم ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها تانکێکی سوپای داگیرکەر خانوویێک لە شارۆچکەی ئیبل ساقی کردە ئامانج و مەدەنیێک گیانی لە دەست دا.
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان راگەیاند کە سوپای داگیرکەر بە ئەنجامدانەوەی هێرشەکان پەیامێکی خوێناوی دەدات کە هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ ئاگربەست رەتدەکەن.
لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە کە حزب الله-ی لوبنان دەستی بە ئۆپڕاسیۆنەکانی پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە کردووە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر ٤١ سەربازی سوپای لوبنان گیانیان لە دەست داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
بەرپرسانی انصارالله رایانگەیاند کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بەدیهاتووە.
دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر نەخۆشخانە بریندار بوو.